بەرێزان  ئەندامانی دەفتەری سیاسی و کومیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان!

بنەماڵەی خۆراگری باباخانی و ئەندامان و لەیەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان!

 

زۆر بەداخەوە هەواڵی گیانلەدەستدانی بەرێز کاک مووسا باباخانی ئەندامی رێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانمان پێگەیشت کە لە پیلانگێرییەکی تێرۆریستیدا لە لایەن دەزگا ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کراوەتە ئامانج و گیانی ئازیزی لەدەست داوە.لە قووڵایی دڵەوە بە بیستنی ئەم هەواڵە دڵگران و خەمبار بووین.بێگوومان گیانلەدەستدانی کاک مووسا خەسارێکی گەورەیە بۆ بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان و بە تایبەت بۆ ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان.

 

ئێمە لە لایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە وێرای مەحکووم کردنی ئەو کردەوە تێرۆریستییەی کۆماری ئیسلامی،پربەدڵ سەرەخۆشی لە ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و هاورێ و هاوسەنگەرانی کاک مووسا باباخانی و بنەماڵە و کەسوکاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.

 

بژی یادی ئازیزی مووسا باباخانی

بژی بزووتنەوەی رزگایخوازی کوردستان

مەرگ ونەمان بۆ کۆماری تێرۆریستی ئیسلامی ئێران.

 

سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

١٦ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی

٧ی ئاگۆستی ٢٠٢١ی زایینی